وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەریم راگەیاند، لە رۆژانی داهاتوو جاریکی دیکە کۆبوونەوەی سەرکردەی لایەنەکان لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان بەرێوە دەچێت.
شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم راگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان زانیاریان هەیە لە رۆژانی داهاتوو جاریکی دیکە کۆبوونەوەی سەرکردەی لایەنەکان لەگەڵ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان بەرێوە دەچێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوودا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و شەش لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و داوای لێکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بکرێت و دوا نەخرێت.