مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بانكی گەرمیان گردبوونەوە و دەرگای بانكەكەیان داخست و داوا دەكەن بكرێن بە هەمیشەیی و لەكاتی خۆیدا موچەكانیان خەرج بكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بانكی گەرمیان گردبوونەوە داوایان كرد بكرێن بە هەمیشەیی و دابمەزرێن، هەروەها لەكاتی خۆیدا موچەكانیان بۆ خەرج بكرێت.
ئەو مامۆستایانە دەرگای بانكی گەرمیانیان داخست و جەخت لەوەش دەكەنەوە، ئەوان وەك مامۆستای هەمیشەیی دەوام دەكەن، ماوەی 3 مانگی شایستە داراییەكانیان وەرنەگرتووە و ئەوەش كاریگەری لەسەر ژیانیان دروست كردووە.
ژمارەیەكی زۆر مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستاندا هەن و بەردەوام گردبوونەوە ئەنجام دەدەن و داوای دامەزراندن و خەرج كردنی موچەكانیان دەكەن، خۆیان بە چینێكی پشتگوێخراو لەلایەن حكومەتەوە دەزانن.
خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ كەلار و چەمچەماڵ و رانیەی گرتووەتەوە و خۆپیشاندەران داوا دەكەن، پێش دەستپێكردنی دەوام كێشەكانیان چارەسە بكرێن.