پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 25/تەموز شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان ( H D P) کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان حیکمەت و ناهدە هاوسەرۆکانی نوێنەرایەتی هەدەپ لە هەرێمی کوردستان و هەڤال کەکۆ ئەندامی پەیوەندیەکان، سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەکێشانی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا کە لەلایەن نیشتمان کەمال ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان و هیوا سەید سەلیم و بەختیار مستەفا و ئیبراهیم پاشا پێشوازیان لێکرا، رەوشی سیاسی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆی لە بارەیەوە کرا.
شاندی (هەدەپ) سوپاسی حزبی زەحمەتکێشانیان کرد لە بەرامبەر بەشداریان لە پێنجەمین کۆنگرەی پارتەکەیان کە لەماوەی ڕابردوو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوە چوو.



