دەستەی نەزاهە: فەرمانی دەستگیركردن بۆ 40 وەزیر و پەرلەمانتار دەرچووە

دەستەی نەزاهە رایدەگەیەنێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ (40) وەزیر و پەرلەمانتار بە تۆمەتی گەندەڵی دەرچوە و لە ئێستادا لە رێگەی نوسینگەی پارێزگاکانەوە هەوڵدەدرێت ئەو کەسانە ببرێنە بەردەمی دادوەر.

دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (40) پەرلەمانتار و وەزیر دەرکردوە لە رێگەی نوسینگەکانی لێکۆڵینەوە لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردوە، فەرمانی دەستگیکردنەکە لە کۆتایی مانگی حوزەیران دەرچوە کە زۆربەیان وەزیر و بریکار وەزیر و بەرێوەبەری گشتین و لە رێگەی هێزە ئەمنییەکان و نوسینگەکانی دەستەی نەزاهەوە هەوڵدەدرێت ئەو کەسانە ببرێنە بەردەمی دادوەر و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و دادگایی بکرێن

دەستەی نەزاهە راشیگەیاند، لە ناو ئەو کەسانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە سێ پەرلەمانتاری خولی پێشو و ئێستای تێدایە لەگەڵ و وەزیر و بریکار وەزیری حکومەتی ئێستا و پێشوتر.

A: zozk

پەیوەندیدار