۱- قەڵەوی و کێش زیادی، بڕێکی زۆر چەوری و ووزەی تێدایە، کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ زیاد دەکات.
۲- بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە، کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشک زیاد ئەکات.
۳- بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە، کە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد ئەکات.
٤- هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان .
٥- بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە، و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.
٦- هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات، و داوای جپسی تر بکات چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە ئەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.
۷- چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد ئەکات، بۆیە ئەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری بێزارکەر لە سرووشتی منداڵەکە.
۸- لە ئەنجامی پڕۆسەی درووست کردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک درووست ئەبێت کە پێی ئەووترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
۹- خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبون بە ووشک بوونەوەی منداڵ.
۱۰- بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە درووست ئەکات، و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.
ئامادەکردنی: دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل و گەشەی منداڵان
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان