ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشەكانی توركیا لەناو خاكی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی تۆپبارانەکەی تورکیا بۆ سەر ھاوینەھەواری پەرخ لە زاخۆ دەکات، نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش راپۆرتێک پێشکەش دەکات.

بە ئامادەبوونی فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیۆرک کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ھێرش و دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق دەکات.

بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق و جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتی خۆیان لەبارەی ھێرش و بۆردومانەکانی تورکیا پێشکەش بکەن.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە، لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەت ھەڵوێستە نیشتمانییەکانی کۆکردۆتەوە بۆ یەکخستنی ھەڵوێستی عێراق لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا.

شەوی رابردووش ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی تۆپبارانەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی تورکیای بۆ سەر ھاوینەھەواری پەرخ لە زاخۆ کرد و پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی و سەروەریی خاکی عێراق دووپاتکردەوە.

A- zozk

پەیوەندیدار