هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان سێ سیخوڕیان ده‌ستگیركردوه كه ده‌ستیان هه‌بوه له شه‌هیدكردنی فەرماندە و شەڕڤاناندا و دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “دوای چاودێریکردن، یەکینە تایبەتەکانی ههسەدە، شانەیەکی سیخوڕیان دەستگیرکرد، کە لە پیاوێک ودو ژن پێکدێن کە لە رابردودا، بۆ دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیخوڕیان کردوە”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌پێی ئه‌و بەڵگانه‌ی کە کۆکراونەتەوە، تاوانباری سیخوڕەکان پشتڕاست کراوەتەوە، هەروەها دوای ئەوەی لە قۆناغی سەرەتادا دانیان بە تاوانەکانیانداناوە، دەرکەوتوە کە زانیاریان کۆکردوەتەوە و چاودێری سۆسن بیرهات ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی هەسەدەیان کردوە و پێشکەشی میتیان کردوە.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌دا هاتوه، “به‌هۆی سیخوڕی ئه‌و سێ كه‌سه‌وه سۆسن بیرهات فەرماندە، عەفید گردکێ لەگێ فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر و روبار حەسەکە شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر و شەڕڤان سەیفوڵلا ئەحمەد لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی توركیادا لە 19ی (ئاب/8)ی 2021دا شەهیدبون، هەروەها رێناز ڕۆژ ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شەهید کراوە”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، سیخوڕەکان دانیان بەوەداناوە کە فەرمان و و ئەرکیان لە میت وەرگرتوە و کاتێک دەستگیرکراون، ئامادەکاریان بۆ ئەرکێکی دیخەکی سیخوڕی کردوە و ئامانجی دیکەیان هەبوە، بەپێی بەڵگە و دانپێدانانەکان، بۆ دادگا ڕەوانەکران کە سزای خۆیان وەربگرن.
20ی (ئاب/8)ی 2021، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “19ی ئاب، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگری دەوڵەتی تورکیا، ئۆتۆمبێڵی رێناس رۆژ فەرماندەی یەپەگەی بۆردومان کردوە و شەهید بوە، هەمان رۆژ تورکیا، ناوەندی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمری بۆردومان کردوە، لە هێرشە دڕندانەکەدا، سۆسن بیرهات ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژن) و ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی هەسەدە و هەڤاڵان عەگید گرکێ لەگێ، روبار حەسەکە و سەیفوڵلا ئەحمەد شەهیدبون و سێ شەڕڤانیش برینداربون”.
A- zozk