وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رێنماییەكانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی بڵاوكردەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك رێنمایی تایبه‌ت به‌ پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و كڕین و فرۆشتنی چه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش، مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و نوێكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئاگرین و تفاق له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری ناوخۆ، پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌نوسراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و نوێكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئاگرین و تفاق له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری ناوخۆ، پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت، بڕی تفاقی رێگه‌پێدراویش بۆ چه‌كی ئاگرینی ده‌مانچه‌ 45 فیشه‌ك ده‌بێت، هه‌ركه‌سێك داوای مۆڵه‌ت بكات پێویسته‌ داواكاری فه‌رمی پێشكه‌ش بكات و پاساوی ره‌وای هه‌بێت بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، ریكلامكردن بۆ مامه‌ڵه‌كردن به‌ كڕین و فرۆشتنی چه‌ك به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه‌ به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان.

A: zozk

پەیوەندیدار