ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا، بێبه‌ریبونی سوپای وڵاته‌كه‌ی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سنوری قه‌زای زاخۆ له پارێزگای راگه‌یاند و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)شی به ئه‌نجامدانی بۆردومانه‌كه تۆمه‌تباركرد، كه كوژرانی نۆ گه‌شتیار و برینداربونی 23 كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له وتارێكدا رایگه‌یاند، “سوپای ئێمه بۆردومانه‌كه‌ی سنوری پارێزگای دهۆكی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵكو ئه‌وه كاری په‌كه‌كه‌یه و هاوشێوه‌ی كاره‌كانی دیكه‌یانه”.
وتیشی، “تۆمه‌تباركردنی ئێمه به ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆردومانه، تێكدانی په‌یوه‌ندیه باشه‌كانی نێوان توركیا و عێراقه، بۆیه داوا له به‌رپرسانی عێراق ده‌كه‌ین ورد بن له‌ناوهێنانی ئێمه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “بەشێوەیەکی سەرکەوتو هێزه‌كانمان بەردەوامن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له هەر شوێنێک ئامانجەکانمان بدۆزینه‌وه لێیان دەدەین، ئەو ئۆپەراسیۆنانەش بەردەوام دەبن”.
پاشنیوەڕۆ رۆژی چوارشەممە 20ی (تەمموز/7)ی 2022، ناوچە گەشتیارییەکەی زاخۆ بە چوار تۆپ لەلایەن تورکیاوە تۆپباران کراو بوه‌هۆی کوژرانی نۆ گەشتیاری عەرەب و برینداربونی 23 گەشتیاری دیکە، ڕوداوەکەش کاردانەوەی لێکەوتەوەو لایەنە سیاسییەکان بە توندی دژی هێرشەکە وەستانەوە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌وە ده‌ركرد و بڕیاریدا، باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره بكشێنێته‌وه و به‌فه‌رمیش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر تورکیا تۆمار بكات.
A: zozk