بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس یەکسانبوون و ڕیاڵیش نەیتوانی لە کلوب بباتەوە

لە یارییە دۆستانەکاندا، بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس یەکسانبوون و ڕیاڵ مەدریدیش نەیتوانی لە کلۆب ئەمریکا بباتەوە.

لە درێژەی ئامادەکارییەکانی یانەکان بۆ وەرزی نوێ، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە یاریگای کۆتۆن بۆوڵ لە شاری داڵاسی ئەمریکا ڕووبەڕووی یەکبوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

دوو گۆڵەکەی بەرشەلۆنە عوسمان دیمبلی لە خولەکەکانی 34 و 40دا تۆماریکردن، مۆیس کینیش دوو گۆڵەکەی یۆڤانتۆسی لە خولەکەکانی 39 و 52دا تۆمارکرد.

لە یارییەکی دۆستانەی تردا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەر لە ئەمریکا بەرامبەر یانەی کلۆب ئەمریکای مەکسیکی یاریکرد و یارییەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

کەریم بنزیمە و ئیدین هازارد لە خولەکەکانی 22 و 55دا گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدریدیان تۆمارکرد، دوو گۆڵەکەی کلۆب ئەمریکاش لە خولەکەکانی 5 و 81دا لەلایەن هێنری مارتن و ئەلڤارۆ فیدالگۆوە تۆمارکران.

پەیوەندیدار