دوو هاوڵاتی كورد لە ئێران لە سێدارە دران

سزای سێدارەی دوو بەندكراوی ژن بە ناوەكانی سوهەیلا عابیدی خەڵكی بیجاڕ و فەرانەك بەهشتی خەڵكی تیكاب كە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەندیخانەكانی سنە و ورمێ جێبەجێ كرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سوهەیلا عابیدی خەڵكی بیجاڕ ١١ ساڵ پێش لەلایەن هێزی ئەمنی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە بە تۆمەتی كوشتنی هاوسەرەكەی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەروەها، فەرانەك بەهەشتی خەڵكی تیكاب ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی كوشتنی هاوسەرەكەی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەكانی مەهاباد و ورمێ ڕاگیرابوو.

جێبەجێكرانی سزای سێدارەی ئەم دوو بەندكراوە هەتا ئێستا لە میدیا فەرمییەكانی ئێرانەوە ڕانەگەیدندراوە.

هاوكات لەگەڵ ئەم دوو بەندكراوە لانی كەم ١٣ پیاوی دیكە لە بەندیخانەكانی سنە و ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ كرانی سزای سێدارە، گوازراونەتەوە ژووری تاكەكەسی و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

پەیوەندیدار