سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەوان پاڵپشتی بایکۆتی کاڵای تورکی ناکەن و دەڵێت، “شتی تر هه‌یه ده‌توانین پارێزگاری له‌سه‌ر سنورمان و له‌خۆمان بكه‌ین به‌ڕێكوپێكی، كاڵا چ په‌یوه‌ندییەکی هه‌یه هه‌ندێك كاڵا هه‌یه دواتر سوودی هه‌یه بۆمان”.
دارا جەلیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم لەبارەی بایکۆتی کاڵای تورکی ئەمڕۆ چوارشەممە 27 ی تەمموزی 2022 لە وتووێژێکدا بە دەنگی ئەمریکای وتووە، “به‌ڕاستی ئه‌و قسەکردنانه مه‌به‌ستێكی سیاسی تێدایه و بۆئەوەیە تا ئه‌و كێشانه دروست بكرێت هه‌تا ببێته مایه‌ی بچڕانی بازرگانی، ئێمه بۆچی خۆمان بخنكێنین؟! شتی تر هه‌یه ده‌توانین پارێزگاری له‌سه‌ر سنورمان و له‌خۆمان بكه‌ین به‌ڕێكوپێكی، كاڵا چ په‌یوه‌ندییەکی هه‌یه هه‌ندێك كاڵا هه‌یه دواتر سوودی هه‌یه بۆمان”.
وتیشی، ” ئاستی بازرگانی نێوان ئێمه و وڵاتان باشه وەکو ده‌زانرێت دوو سنورمان هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران به‌ڕاستی چه‌ندین ده‌رگامان هه‌یه به‌رده‌وام ئیش دەکه‌ن شه‌و و ڕۆژ، چونكه زۆربه‌ی شتەکانی ئه‌وێش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان دێت وەکو ئه‌وروپا یان ده‌وڵه‌تانی ئاسیا بێت وەکو چین له ڕێگه‌ی توركیا و ئێرانه‌وه دێت بار دەکرێت و له‌و خاڵه سنوریانه‌وه داخڵ ده‌بێت بۆیه ده‌بینین 90% ی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان داخڵ ده‌بێت له‌و دوو ڕێگه‌یه‌وەیەیە”.
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم ئەوەشی وت، “ئێمه پاڵپشتی ئه‌و بابه‌ته ناكه‌ین، زۆر وڵات كه عێراق په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵدا نییه بۆنموونه ئیش و كار دەکرێت بۆنموونه له سعودیه‌وه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی باشیشمان پێشتر نه‌بووه هه‌ر كاڵا ده‌هات له‌ڕێگه‌ی كوێت یان ئوردن یان سوریاوه ده‌هات واته مه‌رج نییه په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه هه‌بێت كه كاڵای لێده‌هێنین واته كاڵا چ په‌یوه‌ندییەکی هه‌یه هه‌ندێك كاڵا هه‌یه دواتر سوودی هه‌یه بۆمان، ئینجا ده‌بووایه ئاوەکه‌ش له توركیاوه داوا نەکه‌ن”.
باسی لەوەش کرد، “به‌خه‌مڵاندنی من ساڵانه بە بڕی 15 ملیار دۆلار زیاتر کاڵا لە تورکیا و ئێرانەوە دێتە هەرێمی کوردستان، ئایا خۆراك و كه‌لوپه‌لی بۆدێت له توركیا و ئێرانه‌وه یان بازرگانی دەکات، هەرچەندە، ئێرانییەکان باسی 8-9-10 ملیار دەکه‌ن، به‌ڵام من ده‌ڵێم لانی كه‌م ساڵانه 15 ملیار دۆلار كاڵا دێته عێراقه‌وه هه‌موو كاڵاكان توركی و ئێرانی نین به‌ڵكو له وڵاتانی دیكه‌ش دێت”