مالكی: خۆپیشانده‌ران پێشێلكارییان ئه‌نجامداوه‌

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی رایگەیاند، هاتنەناوەوەی خۆپیشاندەران لە هەر لایەکەوە بێت بۆ ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ناوچەی سەوز و دەستدرێژیکردنە سەر ئاسایشی ناوچەکە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی رەوای خۆپیشاندانە.

نوری مالیکی لەبارەی ئەو خۆپیشاندانەی کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، و دواتر خۆپیشاندەران چوونە ناو ناوچەی سەوز و باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.مالیکی رایگەیاندووە: “هاتنەناوەوەی خۆپیشاندەران لە هەر لایەکەوە بێت بۆ ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ناوچەی سەوز و دەستدرێژیکردنە سەر ئاسایشی ناوچەکە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی رەوای خۆپێشاندانە”.سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە پێویستی دەزانێت سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی بە ئەرکی خۆی هەستێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز و رایگەیاندووە: “ده‌بێت حكوومه‌تی كازمی ئەرک و به‌رپرسایه‌تییه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خۆی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خوێنڕشتنی عێراقییه‌كان”.
نوری مالیکی هاوکات داوا دەکات کە رێگه‌ی ره‌وا بەکاربهێندرێت بۆ رێگریكردن له‌ هه‌ر دەستدرێژییەک بۆسه‌ر شكۆی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی.مالیکی هه‌روەها داوا لە خۆپیشاندەران دەکات دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و پابەندبن بە مافی خۆپیشاندانی یاسایی و پەل نەکێشن بۆ داوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو هێزانەی کە بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز.


پەیوەندیدار