ئیسماعیل قائانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی سورە لەسەر هێشتنەوەی سودانیی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوەوە، میدیا عێراقییەکان باسیان لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە کردوە و بەوتەی سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: “سورین لەسەر هێشتنەوەی سودانیی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران”.
سەرچاوەکە دەڵێت: تەنها لەکاتێکدا دەستبەرداری سودانیی دەبین کە خۆی داوای وازهێنان بکات.
سەردانەکەی قائانی هاوکات بوە لەگەڵ خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر کە چونە ناوچەی سەوز و باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران.