لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە هیچ دانیشتنێكی پەرلەمانی عیراق ناكرێت، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار.
لەو بارەیەوە محەمەد عەنوز سەرۆكی لیژنەكەی ئاسایی پەرلەمان بە ئاژانسی فەرمی عیراقییەی وتووە، سەرەڕای ئەوەی 10 مانگ بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا تێپەڕیوە، تاوەكو ئێستا بەریەككەوتنی سیاسی هەیە لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت.
ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەكان دەكەن و ئەمڕۆ شەممە هیچ دانیشتنێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ناكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام بدرێت، پێویستە كاندیدەكان ئامادەبن، بەڵام تاوەكو ئێستا كوردەكان نەگەیشتوونەتە رێكەوتن.
پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی داوای لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردبوو، كە ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام بدرێت.
A-zozk