خۆپیشاندەران بەربەستە کۆنکرێتییەکانی ناوچەی سەوزیان تێپەڕاند و نوسینگەکانی مالیکی و عەممار حەکیمیان داخست

خۆپیشاندەران لە بەغدادی پایتەخت بەربەستە کۆنکرێتییەکانی ناوچەی سەوزیان تێپەڕاند و سەرجەم نوسینەگەکانی مالیکی و عەممار حەکیمیان داخستن.
هەزاران خۆپیشاندەر لە بەغدادی پایتەخت بەرەبەیانی ئەمڕۆ رژانە سەر شەقامەکان و نوسینگەکانی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکەمەیان لە بەغداد داخستن.
خۆپیشاندەران لە بەغداد بەربەرستە کۆنکرێتییەکانی ناوچە سەوزییان تێپەڕاند کە زۆربەی دامەزراوە حکومییەکان و باڵیۆزخانەی وڵاتانی لە خۆی گرتوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردو چوارچێوەی هەماهەنگی سودانی بۆ ئەو پۆستە راسپارد و بەم هەنگاوەشی لایەنگرانی سەدر رژانە سەر شەقامەکان و چونە ناوچەی سەوز و هۆڵی پەرلەمان.
دوێنێ هەیینی، لایەنگرانی سەدر هەڵیان کوتایە سەر بارەگای عەممار حەکیم لە بەسرە و بەغداد و سەرجەمییان داخستن.
خۆپیشاندەرانی بەغداد بەربەربەست و دیوارە کۆنکرێتییەکانی ناوچەی سەوزییان تێپەڕاند و بەشێکیشیان روخاندن و داوای هەڵوەشاندنەوە پەرلەمان دەکەن.

A- zozk

پەیوەندیدار