كازمی داواكاریەك ئاڕاستەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان دەكات

مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکانی وڵات دەکات ئاسایشی خۆپێشاندەران بپارێزن و داواش لە خۆپێشاندەران دەکات ناڕەزایەتییەکانیان بەشێوەیەکی ئاشتییانە دەرببڕن.
مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەروەها دەشڵێت: “بەردەوامبوونی گرژییە سیاسییەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکانی شەقام و ئەوەش لە بەرژەوەندی گشتییدا نییە.”
ئاماژەی بەوەشكرد به‌رپرسیارێتیی پاراستنی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێویسته‌ هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی بگیریته‌به‌ر بۆ پاراستنی سیستمه‌كه‌.

لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بەغدا لە خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر هەوڵەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەردەوامن و بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 30-07-2022 جارێکی دیکە چوونەوە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەی خۆپێشاندانەکەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بەردەوامبوونی گرژییە سیاسییەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکانی شەقام و ئەوەش لە بەرژەوەندی گشتییدا نییە.”

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات کە ئاسایشی خۆپێشاندەران بپارێزن و داواش دەکات کە خۆپێشاندەران پابەندی خۆپێشاندانێکی مەدەنی بن و دوور بن لە گرژی و هەڵچوون، هەروەها پابەندبن بە رێنوێنییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی کە وەکو خۆی دەڵێت، ئەرکی ئەوان پارێزگارییکردنە لە خۆپێشاندەران و ناوەندە فەرمییەکان.

مستەفا کازمی جەختی لەوە کردەوە کە هێزە ئەمنییەكان ئەركی پاراستنی دامودەزگا فەرمییەكانیان لەسەر شانە و، دەشڵێت، پێویستە هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پارێزگاریکردن لێی بگرنە بەر.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، خۆپیشاندەران لە بەغدا چوونەتە ناو ناوچەی سەوز و پێشتر عەمار حەکیم سەرکردەی رەوتی حیکمە لە وتارێکیدا بە بۆنەی هاتنی مانگی موحەرەم رایگەیاند، کاندیدکردنی “محەمەد شیاع سودانی” بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە بڕیارێکی عێراقیە و بە بێ دەستتێوەردانی دەرەکی دراوە؛ دوای ئەوەش بەشیک لە لایەنگرانی سەدر لە بەغدا هێرشیان کردە سەر بارەگای رەوتی حیکمە و وێنەی موقتەدا سەدر رێبەری روتی سەدریان لەسەر باڵەخانەکە دانا.

A- zozk

پەیوەندیدار