فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە یەك هەفتەدا 2 هەزار و 642 ئۆتۆمبێلی نوێ كە هاتونەتە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی هەفتەیەكدا و لە رۆژی 22ی تەموزەوە تاوەكو 28ی تەموز لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆ 2 هەزار و 642 ئۆتۆمبێلی نوێ كە هاتوونەتە هەرێم تۆمار كراون، ئەویش هەزار و 840 لە هەولێر و 565 لە سلێمانی و 237 ئۆتۆمبێل لە پارێزگای دهۆك.
رونیشكراوەتەوە، هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 299 ئۆتۆمبێل تابلۆیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ و هەزار و 793 مۆڵەتی شۆفێری دراوە بە هاوڵاتیان، هەر لەو هەفتەیەدا 52 رووداوی هاتووچۆ رویانداوە.
فەرمانگەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەماوەی هەمان هەفتەدا لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، 40 هەزار و 182 سەرپێچی تۆمار كراون.
A: zozk