سه‌ركرده‌یه‌كی دیار له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژ به سهرپێچیكردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و شكۆمه‌ندی وڵات ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه پێی باش نه‌بو ناوی بهێندرێت رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، كاتژمێر 6:00ی ئێواره، لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریدا سه‌رپێچیكردن بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و شكۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت رهتدهكهنهه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته به‌فه‌رمی شوێن بۆ خۆپیشاندانه‌كه دیارینه‌كراوه، له‌ژێر گفتوگۆدایه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به‌ڵام به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له گۆڕه‌پانی عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم ده‌بێت له ناوه‌ندی شاری به‌غدای پایته‌خت”.
پێشتر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در و هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای په‌رله‌مانی عێراق داوای له لایه‌نگرانیان كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و به خۆپیشاندان وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌كاریان كردوه بۆئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لهپهیامێكدا داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی عێراقی كرد و رایگه‌یاند، “ده‌بێت هه‌موان زۆر باش بزانن كه ئاگری ئاژاوه و شه‌ڕانگێزی هه‌موان ده‌سوتێنێت، به‌رپرسیارێتی دۆخه‌كه‌ش له‌ئه‌ستۆی هه‌موانه و ده‌بێت ژیرانه مامه‌ڵه بكرێت، هه‌زار رۆژ بێده‌نگی و گفتوگۆ، باشتره له رژانی دڵۆپێك خوێنی عێراقیه‌كان”.
A- zozk




