مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، لەم بارودۆخە زۆر هەستیارەدا، بە هەموو دڵسۆزی و خۆشەویستییەکەوە، داواتان لێدەکەم هاوکاربین بۆ وەستاندنى ئەو فیتنەیە.
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەرپرسن لە تێپەراندنی ئەم دۆخەو پێویستە هەموان کاربکەن بۆ دورخستنەوەی ئەم فیتنەیەی روی لە وڵات کردووە.
کازمى، مەترسى خۆشى پیشانداوەکە پریشکی ئەم فیتنەیە ئەگەر کۆتایی پێنەهێنن هەموان پێکەوە دەسوتێنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داواشی لەهەمولایەک کرد دوربکەونەوە لە زمانی توند و تۆمەتبارکردن و ناوزراندنی یەکتری و بەگیانی نیشتمانی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بکەن.
جەختیشى لەوە کردۆتەوە، عێراق وەک ئەمانەتێکە لەدەست هەموان و پێویستە بیپارێزن.
bestun