باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی بەغدا هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی ئاڵۆزییەکان دەکەن و داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات، دان بەخۆیاندا بگرن و لە توندوتیژی دووربکەونەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەكانی بەغدا ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە و ئازادیی ڕادەربڕین هەڵقوڵاوی دەستووری عێراقە و نیگەرانی خۆی لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی تووندوتیژییەکان دەربڕیوە.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەپێویستی دەزانێت، خۆپێشاندانەکان بە ئاشتییانە بەڕێوەبچن و هەروەها لایەنە سیاسییەکانیش بەشێوەیەکی ئاشتییانە ناکۆکییەکانیان چارەسەربکەن.
دوینێ لایەنگرانی سەدر لە بەغدا خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و چوونە ناوچەی سەوز و دەستیان بەسەر باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەراندا گرت و تائێستاش لەناو باڵەخانەی پەرلەماندان.