بایرن میونشن بووە پــاڵەوانی جامی سوپەری ئەڵمانیا

لە جامی سوپەری ئەڵمانیا بایرن میونشن لە لایپزیگی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاری جامی سوپەری ئەڵمانیا بایرن میونشنی پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا و لایپزیگی پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی یەکبونەوە و یاریەکەش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لەبەرژەوەندی یانەی بایرن میونشن کۆتایهات.

یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوەبینی و یاریزانانی هەردوو یانە لە هەوڵی گۆڵ تۆمارکردندا بوون بەڵام یاریزانانی یانە باڤاریەکە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و توانیان سەرکەوتوانە مامەڵە لەگەڵ یاریەکەدا بکەن، گۆلەکانی بایرن هەریەکە لە موسیالا و مانێ و گنابری و پاڤارد و سانێ لە خولەکەکانی 14 و 31 و 45 و 65 و 98 تۆماریانکرد، سێ گۆلەکەی لایپزیگیش هالستینبێرگ و نکۆنکۆ و ئۆلمۆ لە خولەکەکانی 59 و 77 و 89 تۆماریانکرد.

بەو ئەنجامەش بایرن میونشن توانی بۆ 10 یەم جار لەمێژوویدا نازناوی سوپەری ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت.

پەیوەندیدار