جۆ بایدن : سەرۆکی ئەمریکا دووبارە تووشی کۆرۆنا بووەوە

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە پێشتر پشکنینی بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نێگەتیڤ دەرچوو، ئەمڕۆ سەرلەنوێ ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووەوە، لەبەرئەوە بەردەوام دەبێت لە کەرەنتینە.

ئەو نامەیەی دکتۆر کیڤن ئۆکۆنەر، سەبارەت بە رەوشی تەندروستیی جۆ بایدن نامەیەکی ئاراستەی گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین ژان پیێر-ی کردووە، بۆ رای گشتییش بڵاوکراوەتەوە.

دکتۆر کیڤن ئۆکۆنەر باسی لەوە کرد کە بەشێکی کەمی ئەو کەسانەی دەرمانی پاکسلۆڤید لە چارەسەری کۆرۆنادا بەکاردەهێنن دووبارە پشکنینیان بۆ پەتاکە پۆزەتیڤ دەردەچێتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ناو بە ناو پشکنین بۆ جۆ بایدن دەکرێت.

باسی لەوەیش کردووە کە ئەنجامی پشکنینەکانی جۆ بایدن لە رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینییدا نێگەتیڤ بوون و گوتی: ”لە پشکنینی دژەجەستەدا کە رۆژی شەممە بۆ جۆ بایدن کرا، ئەنجامەکە گۆڕا بۆ نێگەتیڤ”.

دکتۆر کیڤن ئۆکۆنەر هەروەها باسی لەوە کردووە کە پێویست بە بەکارهێنانی دەرمان ناکات بۆ چارەسەر، جۆ بایدن رەوشی تەندروستی باشە و دووبارە کەرەنتینە دەکرێتەوە.

بۆ یەکەمجار لە ٢٢ی تەمووزدا، ئەنجامی پشکنینەکەی جۆ بایدن نێگەتیڤ دەرچوو، رۆژی چوارشەممە ٢٧ی تەمووز جۆ بایدن گەڕایەوە بۆسەر کار، بەڵام لەلایەن ناوەندی کۆنترۆڵ و بەرگرتن لە نەخۆشییەکان (CDC)ەوە رەخنەی لێگیرا بەهۆی نەبەستنی دەمامک لە کۆبوونەوەکاندا.

پەیوەندیدار