سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ناڕەزایەتییەکانی عێراق، کە تیایدا چەند کەسێک برینداربون، داوا لە هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌كات کە هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرز، سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، “رێزگرتنی ئازادیەکانی رادەربڕین و گردبونەوەی ئاشتیانە لە مافە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیانە، کە پێویستە لە هەمو بارودۆخێکدا رێزی لێبگیرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ هێورکردنەوە و ئاسایکردنەوەی دۆخی عێراق، پێویستە هەمو لایەک خۆیان لە ئەنجامدانی توندوتیژی و بەکارهێنانی هێز بپارێزن و گه‌ره‌نتی پاراستنی ژیانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان بکەن و زیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت نەگەیەنرێت.
سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان داواشیکردوە کە لایەنەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتیانەوە سەرجەم ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی کارا و کاریگەر، کە بتوانێت داواکاری خۆپیشاندەران بۆ چاکسازی بەخێرایی و بەبێ دواکەوتنی زیاتر جێبەجێ بکات.
ماوه‌ی سێ رۆژه خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در ده‌ستیپێكردوه و له ئێستاشدا خۆپیشانده‌ران له ناو بینای په‌رله‌مانی عێراق مانیان گرتوه و كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی، كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه و هاوكات داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كان دوربكه‌ونه‌وه له دروستكردنی حكومه‌تی ته‌وافقی.