ڤلادیسلاڤ جیمشۆگۆف : دوای ساڵێكی تر كۆرونا دەبێتە پەتایەكی وەرزی

ڤلادیسلاڤ جیمشۆگۆف پزیشكی تایبەتمەند لە نەخۆشیە گواستراوە مەترسیدارەكان دەڵێت، دوای ساڵێكی تر دەتوانین بڵێین كە كۆرۆنا بووەتە پەتایەكی وەزری بۆ هەمیشە.
ڤلادیسلاڤ رایگەیاندووە، كۆرۆنا بەردەوام لەنێوان خەڵكدا دەگوازرێتەوە، كاتێك لە نیوەی باكوری گۆی زەوی هاوینە لە نیوەی باشوری زستانە و كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئایا ڤایرۆسەكە وەك ئەنفلۆنزا شەپۆلەكەی كۆتایی دێت یاخود لە هاویندا دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەڵامدانەوەی ئەوەش پێویستمان بە كاتە، دواتر دەزانین كە بووە بە پەتای وەرزی یاخودنا.
رونیشیكردووەتەوە، دیارترین سیناریۆ ئەوەیە كە كۆرۆنا دەگۆڕێت بۆ حاڵەتی پەتایی سروشتی و لەو حاڵەتەشدا خانەخوێیەك بۆخۆی دەدۆزێتەوە كە دەبێتە گوێزەرەوەی لە سروشتدا، بەوەش دەبێتە پەتایەكی وەرزی و دەتوانین دوای ساڵێكی تر ئەوە ئاشكرا بكەین.
ئەو پزیشكە لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، بەڵام كاتێك ئاستی بەرگری بە كۆمەڵی مرۆڤ دادەبەزێت ئەوا چیتر بەرگری دژی كۆرۆنا پەیدا ناكات، بەهۆی ئەوەشەوە كۆرۆنا جارێكی تر لەنێو كۆمەڵگەكانی مرۆڤدا گەشە دەكات و بەو شێوەیەش دەبێت بە پەتایەكی وەك “ئیبۆلا

پەیوەندیدار