ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا، “ئازادكردنی ناوچه‌ی سه‌وز”ی راگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، موقته‌دا سه‌دریان وه‌ك “فه‌رمانڕه‌وای عێراق” ناساند، موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتوه: شۆڕشی هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ی ئاشتیخوازانه ناوچه‌ی سه‌وزی ئازاد كرد، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی له عێراقدا به ئاگری سته‌م و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و داگیركاری و شوێنكه‌وته‌یی چزاون.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در هیوای خواستوه مه‌رگه‌ساتی له‌ده‌ستچونی ده‌رفه‌تی زێڕینی یه‌كه‌می ره‌وته‌كه‌یان له 2016دا دوباره نه‌بێته‌وه و گوتی: به‌ڵێ ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه بۆ گۆڕانكاری له سته‌م و تاریكی و گه‌نده‌ڵی و تاكڕه‌وی و شوێنكه‌وتنی ده‌ره‌كی و پشكپشكێنه‌ی تائیفییه‌وه كه له داگیركردنی عێراقه‌وه له‌سه‌ر سینگی عێراق نیشتوه.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی:”به‌ڵێ ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیسته‌می سیاسی و ده‌ستور و هه‌ڵبژاردن كه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی قوڵدا ساخته‌كاری تێدا ده‌كرا”.
رایگەیاند؛ هه‌موتان به‌رپرسن، به‌رپرسیارێتیتان له تاقیكردنه‌وه‌دایه، یان عێراقێكی ره‌گداكوتاو، یان عێراقێكی شوێنكه‌وته، كه گه‌نده‌ڵان و به‌دوكه‌وتوان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ته‌ماعكاری دنیایین و له لایه‌ن ده‌ستی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتییه‌وه جوڵه‌یان پێده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در داوای له هه‌مو لایه‌ك كردوه په‌یوه‌ستی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بن، كه لایه‌نگرانی ده‌ستیان پێكردوه و جوڵه‌كه‌ی به راپه‌ڕینی حوسێن له دژی سته‌مكاران چواندوه.