مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌په‌یامێكدا هۆشداری له‌باره‌ی بارودۆخی گشتی وڵات‌دا و داوای له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان كرد، رێگه‌ی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگرنه‌به‌ر و راشیگه‌یاند، “بانگه‌وازی دیالۆگی نیشتیمانی ده‌كه‌ین له ڕێگه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه نوێنه‌ری هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌خۆ بگرێت بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه”.
مسته‌فا كازمی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “عێراقی ئازیزمان شاهیدی گرژییه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه كه ئه‌گه‌ر ژیره‌كان ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن، دوربێت ره‌نگه لێكه‌وته‌ی ترسناكی لێبكه‌وێته‌وه، له كاتێكدا هه‌مو رێكار و رێوشوێنێكی پێویستمان گرتۆته‌به‌ر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه و پاراستنی ئاسایش و رێگریكردن له خوێنڕشتنی عێراق، داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ئارام ببنه‌وه و گرژیه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆ ده‌ستپێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی”.
راشیگه‌یاندوه، “داوا له هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌م كه رانه‌كێشرێنه ناو تۆمه‌ت و زمانی خیانه‌ت و هاندانی دوژمنایه‌تی و ڕق له نێوان ئیخوان له هه‌مان وڵات‌دا، بانگهێشتی هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م له‌سه‌ر مێزی دیالۆگێكی نه‌ته‌وه‌یی دابنیشن، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ قه‌یرانی ئێستا، له‌ژێر سه‌قفی هاوكاری عێراق، میكانیزمه‌كانی دیالۆگی نیشتمانی”.
مسته‌فا كازمی ده‌شڵێت، “به برایانی ناڕازی ده‌ڵێم، په‌یامی ئێوه ڕونه، پابه‌ندبونتان به هێوربونه‌وه و ڕێكخستنه‌وه ئه‌ركێكه و جێگه‌ی پێزانینه، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه باس له میكانیزمه‌كانی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی بكرێت كه لایه‌نه نیشتمانیه‌كان جیاوازه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتون و دڵنیام عێراق عه‌قڵانیه‌ت و بوێری پێویسته تا به‌ره‌و پێشه‌وه به پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی بڕوات كه وڵات له قه‌یرانی ئێستای ده‌ربهێنێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ده‌بێت هێزه سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و یاسایی خۆیان له ئه‌ستۆ بگرن، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كاته‌ی كه له كاتی ده‌ستوردا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دیاریكراوه، هه‌مو ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردوه كه پێشێلكارییه‌كی ده‌ستورییه، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌دا ئێمه ئاماده بوین و ئێستاش ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌مو هاوكارییه‌ك بۆ گه‌یشتن به پرۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌ر كه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موان بێت، و به شێوه‌یه‌ك كه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بپارێزێت”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامه‌كه‌یدا راشیگه‌یاندوه، “له‌م ڕوانگه‌یه‌وه و له‌به‌ر خه‌می ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی، بۆ به‌خشین له خوێنی عێراقی و له‌به‌ر ڕێزگرتن له پیرۆزی ئه‌م ڕۆژانه، داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م كه‌شێكی ئارام بگرنه‌به‌ر و له رێگه‌ی ئه‌م خاڵانه‌وه پشتیوانی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن”.
یه‌كه‌م: پێویسته برایانی ناڕازی هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و ڕێز له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بگرن و چۆڵیان بكه‌ن و پابه‌ندی ڕێسای گشتی بن.
دوه‌م: پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رگری له موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌ت، داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان بكه‌ن، به هه‌مو رێگه‌یه‌كی یاسایی رێگری له هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ریان.
سێیه‌م: بانگه‌وازی دیالۆگی نیشتیمانی ده‌كه‌ین له ڕێگه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه نوێنه‌ری هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌خۆ بگرێت بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر.
A- zozk