هەسەدە داوادەکات ناوچەی دژە فڕین لە باکوری سوریا دیاری بکرێت

سیهانوک دیبو یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای کرد ناوچەی دژەفرین لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دیاری بکرێت ئەمەش وەک “خاڵێکی سەرەتایی و بنچینەیی” لەپێناو سەقامگیری و بەردەوامی ئاشتی دا.

سیهانوک ، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، باشترین هەنگاو کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە جێبەجێ بکرێت لە ئێستادا بریتییە لە دیاری کردنی ناوچەیەکی دژە فرین بە درێژایی تەواوی باکور و رۆژهاڵاتی سووریا ئەوەش وەک چارەسەرێکی سەرەتایی و بەردەوام بۆ تەنگژەکانی سوریا.

باسی لەوەشکرد، دیاریکردنی ناوچەی دژەفرین دەرئەنجامێکی “باش” دەدات بەدەستەوە بۆ ناوچەکە و بەهێزترکردنی لەرووی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر و ئاماژەی بەوەش کرد ئەو داوایە لەپێناو کەمکردنەوەی “دەست تێوەردانەکانی تورکیا”یە بۆ ناوچەکە و سوریا کە بووە بەهۆی ئاڵۆزترکردنی پرۆسەی سیاسی سوریا.

جوڵەی سەربازی تورکیا لە هەرکاتێکدا

ئەمەش دوای ئەو لێدوانانەی وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئیبراهیم قایلن دێت لە رۆژی چوارشەممەی رابردوودا کە وتی “لەوانەیە لە هەرکاتێکدا جوڵەی سەربازی بۆسەر باکوری سوریا دەستپێ بکەین” ئەویش لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو مەترسییانەی کە هەرەشە لە ئاسایشی تورکیا دەکەن.

هەروەها کەناڵی “تی ئار تی” لەزمانی قالینەوە رایگەیاند” لەکاتی دەستپێکردنی جوڵەی سەربازی بۆ باکوری سوریا مۆڵەت لەکەس وەرناگرین و پێویستیش ناکات کاتەکەی بە هیچ کەسێک رابگەیەنین”.

هەفتەی پێشوو بەهەمان شێوە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ تەئکیدی لەسەر هەمان ئەو لێدوانانە کردەوە و وتی “تورکیا بەهیچ شێوەیەک مۆڵەت وەرناگرێت” لە هیچ لایەنێک بەرلەوەی جەڵەی سەربازی بۆسەر سوریا دەست پێ بکات.

لەکاتی کۆبونەوە سێ قۆڵییەکەی لە ١٩ی تەمووز لەگەڵ هەریەکە لە روسیا و ئێران لە تاران و ناسراو بە لووتکەی تاران، سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی ئەوانەی سەرکۆنەی جوڵاندنی هێزی تورکی دەکەن بۆ سوریا ئەوانەن کە “پشتیوانی رووسیا و ئێران لەسەری دژی تیرۆردا دەکەن” بەڵام هاوتاکانیان هۆشدارییاندا کە هەر ئۆپەراسیۆنێک لەباکووری رۆژهەڵاتی سووریا و دەڵێن زیان بە لایەنە جیاوازەکانی ناوچەکە دەگەیەنێت.

ئەوەشی وت تورکیا لەساڵی ٢٠١٦وە سێ جار هێرشی سەربازی بۆسەر ئەوناوچانە کردووە لە سوریا و لەسنورەکانی باکوری سووریا، لە هێرشەکانیشدا یەکە و هێزە کوردییەکانی بەئامانج گرتووە، وەک ئەو هێرشەی لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە دژی هێزەکانی سووریا ئەنجامی دا.

هێرشی کردە سەر یەکەکانی پاراستنی گەل لە بەشێکی باکوری سوریا کە ئەنقەرە بە بەشێک لە هێزەکانی پارتی کریکارانی کوردستان (پەکەکە) لەقەڵەمیان دەدات و لەلایەن تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپاوە بە “ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ” ناسێنراون.

پەیوەندیدار