دوای داواکاریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆی لایەنە عێراقییەکان لە هەولێر، چێوەی هەماهەنگی وەڵامی ئەو داواکارییەی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، پێشوازی لە بانگهێشتەکە دەکەن.
چێوەی هەماهەنگی لە وەڵامی داواکارییەکەی نێچیرڤان بارزانیدا ڕایگەیاند، پێشوازی لەو بانگهێشتەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان.
ئەحمەد ئەسەدی سەرکردەی چێوەی هەماهەنگی لە پەیامێکدا لە تویتەر دەڵێت، “جەختدەکەینەوە لە کرانەوە بەڕووی لایەنەکاندا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و گەیشتن بە چارەسەرێکی واقعی کە پشت بە دەستوور و یاسا و بەرژەوەندیی گەلی عێراق ببەستێت”.
دوێنێ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “به نیگه‌رانییه‌كی قوڵه‌وه له دۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاته‌كانی ده‌ڕوانین، داوا له لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌وپه‌ڕی دان به خۆیاندا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێبكه‌ن”.
سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، “بۆیه لایه‌نه سیاسییه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له هه‌ولێری پایته‌ختی دووه‌میان ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات بگه‌نه لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن. هیچ كێشه‌یه‌ك نییه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت”.