وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له راگه‌یه‌ندراوكێدا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له كوشتنی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده “ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری” ده‌كات، كه له‌لایه‌ن جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه راگه‌یاندرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازی سعودیه راده‌گه‌یه‌نێت، كه جۆو بایدن به ئامانجگرتن و كوشتنی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆریستی پشتڕاستكرده‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا زه‌واهیری به‌وه وه‌سفكردووه، كه سه‌ركرده‌یه‌كی تیرۆریسته و سه‌ركردایه‌تی پلان و جێبه‌جێكردنی چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئه‌مه‌ریكا و سعودیه و ژماریه‌ك وڵاتی دیكه كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌وه هه‌زاران كه‌سی بێگوناهی نه‌ته‌وه و ئایینی جیاجیا كوژران، به هاووڵاتی سعودیشه‌وه.
زه‌واهیری یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌شدار بووه له پلانی هێرشی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 له ئه‌مه‌ریكا، كه بووه هۆی كوژرانی زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س.
دوێنێ شه‌و، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هێرشێكی مووشه‌كیان كردووه‌ته شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، له‌وه‌ش دڵنیابوونه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی كوشتنی زه‌واهیری سه‌ركه‌وتووه بووه.
A- zozk