چوارچێوەی هەماهەنگی سورە لەسەر كاندید كردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەندامێكی هاوپەیمانییەكە دەڵێت، تاكە كاندیدیانە.
سەلام جەزائیری ئەندامی چوارچێوەكە لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا وتی، چوارچێوەی هەماهەنگی ناچار بوو بڕژێتە سەر شەقام، ئەو ئامڕازانەی رەوتی سەدر بەدەستییەوەیەتی ئەوانیش هەیانە، تاكە كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانییە.
رونیشیكردووەتەوە، جەماوەریان رێكخراو بوو و هیچ پێكدادانێك لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا رووینەدا، هەروەها زیان لە مۆڵك و ماڵی گشتی و تایبەتی نەدرا، دەیانەوێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گەل شاهیدی ئەوەبن كە روویدا.
ئەو ئەندامەی چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەوەش دەكاتەوە، دادوەری نێوان ئەوان و رەوتی سەدر دەستور و یاسایە نەك شەقام، سەرەڕای ئەوەی هەردوو فراكسیۆنی بەدر و كەتیبەكانی ئەهلی حەق بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكە نەكرد، بەڵام چوارچێوەكە هەر بەهێزە و هەموان پابەندن و تەنها بۆچوونی جیاواز هەیە.
دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند كە محەمەد شیاع سودانی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانە، لایەنگرانی سەدر رژانە سەر شەقامەكان و چوونە ناوچەی سەوز و لەناو تەلاری پەرلەمان مانیانگرت، بەهۆی پێكدادانیش لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان دەیان خۆپیشاندەر و ئەندامی ئەو هێزانە بریندار بوون.
A- zozk