دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە جۆرێک لە پارێزگاکانی بەغدا و دیالە و ئەنبار و کەربەلا و نەجەف و بابل و واست و قادسییە نزیک دەبێتەوە لە نیوی پلەی کوڵان. دەشڵێت، “لە هەرێمیش کەمێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق رگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما دەست بەبەرزبوونەوە دەکەن و لە پارێزگاکانی بەغدا و دیالە و ئەنبار و کەربەلا و نەجەف و بابل و واست و قادسییە نزیک دەبێتەوە لە نیوی پلەی کوڵان.
دەشڵێت، لە هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژی پێشتر کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی پێنجشەممە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە هەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور زۆر گەرمدەبێت، لەهەرێمیش کەمێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
لەبارەی پێشبینییەکانی رۆژی هەینیەوە راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵات ساماڵ دەبێت و زۆر گەرم دەبێت، بەڵام لە هەرێم کەمێک پەڵەهەوری دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشووتر دەبێت.
هەروەها، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
دەشڵێت، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤٥
سڵێمانی : ٤٣
دهۆک : ٤٣
کەرکوک : ٤٧
هەڵەبجە : ٤٤
سۆران : ٤٤
راپەرین : ٤٤
گەرمیان : ٤٨




