حەمەرەش ئەحمەد
هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق لەمانگی ئۆكتۆبەری ساڵی2021دەرەنجامی كەڵەكەبونی كێشەو ململانێی ناوخۆی لایەنەسیاسەكان و توڕەی شەقام بوودواجار بەفشاری خەڵك هەڵبژاردن ئەنجام درا ،دەركەوت هەڵبژاردن هیچ وەڵامێكی بۆخواستەكانی خەڵك پێنەبووبۆیە شەرعیەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە كەوتۆتە ژێر پرسیار،ئاڵۆزیەكانی چەندرۆژی رابردووی گۆرەپانی سیاسی عیراق كەگوازراوەتەوە شەقام و هەرلایەنەو مەبەستیەتی نمایشی هێزی خۆی لەشەقام دەربخات،
( تەیاری سەدری) بەهۆی بیرو باوەری شیعەگەرایی ئاسانتر دەتوانن هێزی خەڵك بەكاربێنن وە سەلماندیان كە دەتوانن هاوكێشەكە لەبەرژەوەندی خۆیان بجوڵێنن، بەئاشكرا دەبینرێ كە هێزێكی جەماوەری عەقیدەیی لەدەوری سەدركۆبونەتەوە و توانای یەكلاكەرەوەی كێشەكانیان هەیە،
هەرچەندە هەنگاوەكانی پێشوی تەیاری سەدر بەتایبەت بەدەست لەكاركیشانەوەی ئەندام پەرلەمانەكانیان خۆیان توشی هەڵەیەكی سیاسی كردو بۆشاییەكی سیاسی بەجێ هێشت كەلەباری یاساییەوە نەیارەكانی دەتوانن ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە بۆیە سەدر مەترسی جدی دەبینێ لەوەی كە لایەنە هاوپەیمانەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی حكومەت پێك بێنن و دەسەڵات بگرنە دەست ئەوە بێ ئەم لاو ئەو لاسەدریەكان توشی پاشەكشەی گەورە دەكەن بۆیە پێش ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆپێك هێنانی حكومەت مەساری خۆی وەربگرێ، سەدر لەرێگای هێزی لایەنگرانیەوە پێش لەهەرهەنگاوێكی چوارچێوەی هەماهەنگی دەگرێت،
بەدیدی من شەری ساردی ئێستای نێوان هەردوو هێزی جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی و تەیاری سەدرهەموو ئەگەرێكی لێ چاووەروان دەكرێت،
نمایشی رۆژی 1ی ئاب ئاستی ململانێكانی بردە ئاستێكی دیكەی نێوان هەردوو لایەنی ركابەری (شیعە ـ شیعە) من وای دەبینم ئێران كەكارەكتەری سەرەكی ململانێكانی گۆرەپانی سیاسی عیراقە لەگەڵ شەری گەرمی نێوان لایەنەشیعەكان نەبێت چوونكە عێراق یەكێكە لە مەنفەزە هەرە بەهێزەكانی ئابووری ئێران وە لەهەمان كاتدا ئێران باش دەزانێت لەرێگای شەرو بەكارهێنانی هێزی چەكداری ناتوانن تەیاری سەدری بێننەوە خاڵی سفر.
لەلایەكی دیكەوە ئێران ماوەی چەندین ساڵە بەڕونی ئەوە دەزانێت كە ناوماڵی شیعی لە یەمەن و لوبنان و عیراق و هەتا بەناوخۆی ئێرانیشەوە توشی دابەشكاری و لێك ترازانی گەورە بونەتەوە بۆیە چاوەروان دەكرێت ئێران نەرمتر لەجاران هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەو بارو دۆخە نوێیەی عێراق بكات وەهانی شەری شیعە بە شیعە نەدات،
لەهەمان كاتدا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرژەوەندی نیە عێراق بچیتە ناوشەری گەرمی چەكداری وئاسۆی ئابوری نارۆشن بێت چونكە هەناردەی ئێستای نەوتی عێراق نزیك بۆتەوە لەچوارملیۆن بەرمیلی رۆژانە و بۆتە پارسەنگی بەهێز بۆكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت لەكاتێكی هەستیاری وەك ئێستادا كە بەهۆی شەری روسیا ـ ئۆكرانیا نەخشەی وزەی وڵاتانی رۆژ ئاوا ئاڵو گۆری بەسەرداهاتوو ،هەرچەندە زۆر لە شرۆڤەكارانی سیاسی و سەربازی پێیان وایە عێراق لەلێواری شەرێكی چەكداری گەورە دایە بەڵام لەولاترەوە دەبێت ئەوە بزانین وڵاتانی زلهێزلەبەر زۆر هۆكاری لۆژیكی لەئێستادا لەگەڵ بەرژەوەندییان هاوجوت نییە عێراق لەباری سیاسی و ئابورییەوە لەباربچێت ،