زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدایە و لەسەر ئاستی عیراقیش پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە لە باشترین زانكۆكان.
بەپێی نوێترین ریزبەندی بڵاوكراوەی “وێبۆمەتریك” بۆ ریزبەندی زانكۆكان، لەسەر ئاستی عیراق زانكۆی بەغدا ریزبەندی سەرەوەی باشترین زانكۆكانی گرتووە، بەدوایشیدا زانكۆی بەسرە دەبینرێت، زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندی سێیەمە و بەدوایدا زانكۆكانی “موستەنسریە، موسڵ، ئەنبار و زانكۆی كوفە” دەبینرێت، زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێریش لە پلەی هەشتەمدا دەبینرێت.
هەرچی زانكۆكانی تری هەرێمی كوردستان لە ریزبەندییەكەدا، زانكۆی دهۆك لە پلەی 13یەمدایە و زانكۆی پزیشكی هەولێر لە پلەی 18یەم و زانكۆی ئیشك لە پلەی 22 و زانكۆی پۆلەتەكنیكی هەولێر لەپلەی 23 و زانكۆی زاخۆ لەپلەی 24 دەبینرێن.
چەند زانكۆیەكی تری هەرێم لە ریزبەندییەكەدا هەن و زانكۆی كۆیە لە پلەی 26دایە و زانكۆی پۆلەتەكنیكی دهۆك لە پەلی 27دا دەبینرێت، هەروەها زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی لە پلەی 30دایە، سەرەڕای ئەوەش زانكۆی سۆران لە پلەی 32دا و زانكۆی كوردستان لە هەولێر لەپلەی 34دا و زانكۆی جیهان لە هەولێر لەپلەی 35 و زانكۆی لوبنانی -فەرەنسی بەهەمان شێوە لە هەولێر لە پلەی 37 و زانكۆی كۆمار لە پلەی 39 و زانكۆی راپەڕین لە پلەی 45
دەبینرێن، زانكۆی چەرمۆش لە پلەی 50 و كۆتا پلەی ریزبەندییەكەدا هاتووە.