پلاسخارت: كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەدر ئەرێنی بوو

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت رایگەیاند، كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ئەرێنی بووە.

پلاسخارت دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ موقتەدا سەدر كە لە ناوچەی حەنانە لە پارێزگای نەجەف دوێنێ هەینی بەڕێوەچوو، لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا و كۆبونەوەكەی لەگەڵ موقتەدا سەدر بە ئەرێنی وەسف كرد و رایگەیاند ” باسمان لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق كرد”.

پلاسخارت لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كۆتاییھێنانی بە چەقبەستووی سیاسیی لە عێراق، لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ چەند سەركردەی ھێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆبووەوە.

پەیوەندیدار