ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگه‌یاند، دەوڵەتی تورکیا بەفڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کردوە و به‌هۆیه‌وه چوار کەس شەهیدبون و دو کەسی دیکەش برینداربون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه لە گەڕەکی سەناعەی شاری قامیشلۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی کردوەتە ئامانج، لە ئاکامدا چوار هاوڵاتی، کە دو کەسیان منداڵ بون شەهید بون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دو هاوڵاتیی دیكه‌ش برینداربون و دۆخی بریندارەکان ناجێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها زیانی گەورەی دارایی بە ئۆتۆمبێلەکان و دوکانە پیشەسازییەکانی ناوچەکە گەیشتوە.
كردنه ئامانجی ئۆتۆمبێل له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ته‌كنینی نوێی سوپای توركیایه كه له‌ماوه‌ی رابردودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانیش هێرشی هاوشێوه‌ی ئه‌نجامداوه، دوایین هێرشیش له رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه بو، كه فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسەر رێگەی “قائید” لەنێوان چوارقوڕنە و رانیە ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج و بەوهۆیەش كه‌سێك شه‌هیدبو و کەسێک دیكه‌ش برینداربوە.