نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩٤ دۆلار و ٩٢ سەنت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تا رادەیەک جێگیرە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٩ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی کاریگەری جەنگی روسیا ئۆکرانیاوە لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە و لە دوو هەفتەی رابردوودا ١٣٠ دۆلاری تێپەڕاند و دواتر نرخەکەی کەمێک هاتەوە خوارەوە بەڵام هەر بە بەرزی مایەوە و سەروی ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پەیوەندیدار