وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، واشنتن پشتیوانی له مافی ئیسرائیل ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له خۆی، پێویسته لایه‌نه‌كانیش خۆیان له هێرشی موشه‌كی بۆسه‌ر ته‌لئه‌بیب به‌دوربگرن.
تۆم نایدس باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل و دیپلۆماتكاری باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگه‌یاندوه، “ئه‌مریكا به توندی پێی وایه ئیسرائیل مافی خۆپاراستنی هه‌یه، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ین و داوا له هه‌موان ده‌كه‌ین ئارام بگرن”.
له‌لای خۆشیه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له لێدوانێكدا له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل، داوای له لایه‌نه‌كان كردوه، دوای هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززه و هێرشه موشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، خۆیان له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر به‌دور بگرن.
پاشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی رابردو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل چه‌ند ئامانجێكیان له‌نێو كه‌رتی غه‌ززه بۆردومانكرد و له ئه‌نجامدا، به‌پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه، 11 كه‌س كوژران و 80 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، به‌ڵام سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت، “له هێرشه‌كه‌یان 15 كه‌س كوژراون” كه زۆربه‌یان ئه‌ندامی گروپی جیهادی ئیسلامی بون.
داود شیهاب، وته‌بێژی جیهادی ئیسلامی رایگه‌یاند، تیسیر جعبری فه‌رمانده‌ی باڵای لیواكانی ئۆرشه‌لیم باڵی چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل‌دا كوژراوه، له به‌رامبه‌ردا لیواكانی ئۆرشه‌لیم زیاتر له 100 موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی ئیسرائیل كردوه، له‌وانه‌ش ته‌لئه‌بیب.