ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڕەشەكانی داعش كۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی سێشەممە 9ی ئابی 2022 ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هەڕەشەکانی داعش کۆببێتەوە. بەگوێرەی ئەجێندای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش، کۆبوونەوەی رۆژی 9ی ئاب بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی نیوەساڵی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هەڕەشەکانی داعش تەرخانکراوە.