به‌رپرسانی پاكستان رایانگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا عومه‌ر خۆراسانی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستانیان له وڵاته‌كه‌یان كوشتوه كه یه‌كێكه له داواكراوترینهكانی جیهان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی پاكستانه‌وه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، “سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزوتنه‌وه‌ی “تاڵیبانی پاكستان” و سێ چه‌كداری دیكه “له هێرشێكدا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دره‌نگانی شه‌وی رابردو، له پارێزگای پاكتیكا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كوژراون”.
هاوكات، ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس بڵاویكرده‌وه، دره‌نگانی شه‌و له كه‌ناری رێگایه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا و ئۆتۆمبێلێكیان كرده ئامانج كه ئه‌ندامانی تاڵیبانی پاكستانی تێدابوه و سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه و سێ چه‌كداری دیكه كوژران.
ئاژانسه‌كه ڕایگه‌یاندوه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كه كوژراوه ناوی “عه‌بدو لوالی” بوه، كه به “عومه‌ر خالد خۆراسانی” ناسراوه، مردنی ئه‌ویش گورزێكی تونده له تاڵیبانی پاكستان، بزوتنه‌وه‌ی “تاڵیبانی پاكستان”، كارمه‌ندانی هه‌واڵگری پاكستانی به هۆكاری كوشتنه‌كه تاوانبار كردوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بخاته‌ڕو و بچنه ناو ورده‌كارییه‌وه.
كوژرانی عومه‌ر خوراسانی دوای چه‌ند مانگێك له‌گفتوگۆ و دانوستانی تاڵیبانی پاكستان له‌گه‌ڵ تاڵیبانی ئه‌فغانستان دێت بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردولا.