ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەخت لەسەر بێتوانایی خۆی دەكاتەوە لە دەستوەردان لە پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، پاش ئەوەی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر داوای كردبوو، دادوەریی دەستوەردان بكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، لە لێدوانێكیدا كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە ڕایگەیاند”پەرلەمان بە زۆرینەی ڕەهای ژمارەی ئەندامەكانی هەڵدەوەشێتەوە، دوو ڕێًگەچارە هەیە و سێیەمی نییە، یەكەمیان لەسەر داوای سێیەكی ئەندامەكانی و دووەمیش لەسەر داوای سەرۆك وەزیرانە بە ڕەزامەندی سەرۆك كۆمار”.
ئاماژهی بهوهش كردووه،هیچ لایەنێك بۆی نییە بە دادوەریی و ئەوانی ترەوە، ڕێگەچارە بۆ حاڵەتی چەقبەستنی سیاسی دابنێن، جگە لەو ڕێگەچارانەی لەڕێی ئەحكامەكانی دەستورەوە دیاریكراون، میكانیزمەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانيش وابەستەی دەقی ماددەی 64ی دەستورن”.
ئەمڕۆ چوار شەممە، موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)، داوای لە دادوەریی كردبوو، لەماوەی یەك هەفتەدا دەستوەردان بكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.