ڤایرۆسێكی نوێ لە چینەوە سەریهەڵدا،مەترسییەكەی لە كۆرۆنا كەمتر نییە

ڤایرۆسێكی نوێ لە چینەوە سەریهەڵدا بەناوی “لانجیا” و مەترسییەكەشی لە كۆرۆنا كەمتر نییە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی چین ئەمڕۆ چوارشەممە تووشبوونی 36 حاڵەتی بە ڤایرۆسە نوێیەكە “لانجیا” ڕاگەیاند ،ئەو حاڵەتە نوێیانە كە لە دووپارێزگای ئەو وڵاتە دەستنیشانكرابوون كەسیان گیانیان لەدەستنەداوە.

هاوكات زانایان پێیانوایە کە سەرچاوەی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی ئاژەڵەوەیە.

توێژەرانی پەیمانگای پەکین بۆ مایکرۆبایۆلۆجی و پەتا، بەدواداچوونیان بۆ نیشانەکانی ڤایرۆسەكە کرد، بۆ ئەوەی بزانن مرۆڤەکان چۆن تووشی ڤایرۆسەكە بوون ، هەروەها بەدواداچوونیان بۆ ڤایرۆسەکەش کردووە بۆ ئەوەی بزانن ئایا ڤایرۆسەكە لە ئاژەڵە ماڵی و کێوییەکانەوە بڵاوبووەتەوە، یان گواستنەوەی لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ هۆکارەکە بووە.

پەیوەندیدار