وەزارەتی دادی ئەمەریکا رایگەیاند کە پیلانێکی ئێرانیان بۆ کوشتنی جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ئاشکرا کردووە و ئەندامێکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، وهزارهتی دادی ئەمەریکا رایگهیاندووە كه شههرام پوورسهفی تهمهن ٤٥ ساڵ كه به مههدی رهزایی ناسراوه، پێشنیازی كردووه ٣٠٠ ههزار دۆلار بداته کەسێک له ئهمەریكا بۆ كوشتنی جۆن بۆڵتنی باڵیۆزی پێشووی ئهمەریكا له نهتهوه یهكگرتووهكان.
وهزارهتی داد راشیگەیاندووە كه پێدهچێت ئەو پلانە بۆ تۆڵهكردنهوهی كوشتنی قاسم سولهیمانی فهرماندهی باڵای سوپای پاسداران دانرابێت کە له عێراق له مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠دا کوژرا.
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، ئەم تۆمەتە لە كاتێكدایە كە ئێران لە هەڵسەنگاندنی دانوستانەكانی ڤیەننادایە کە مەبەست لێی زیندووكردنەوەی رێككەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥یە كە ئامانجی لێی رێگریكردنە لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی تاران.
ماوەی چەند مانگێکە تاران ئەو دەسپێشخەریەی رێککەوتنەکەی ڕاگرتووە و داوای کردووە کە ئەمەریکا بە فەرمی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک سپۆنسەری تیرۆر لە لیستی تیرۆردا لاببات.
لەلایەکی دیکەشەوە ماسیۆ ئۆلسن یاریدەدەری داواکاری گشتی ئەمەریکا رایگەیاندووە “ئەمە یەکەمجار نییە پلانەکانی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوەی لە کەسایەتییەکانی سەر خاکی ئەمەریکا ئاشکرا دەکەین و ماندوونەناسانە کاردەکەین بۆ ئاشکراکردن و تێکشکاندنی هەر یەکێک لەو هەوڵانە.”
بەپێی تۆمەتەکان، پورسەفی هەوڵیداوە کوشتنی بۆڵتۆن ڕێکبخات لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١وە، کاتێک بە شێوەی ئۆنلاین پەیوەندی بە کەسێکی نەناسراوەوە کردووە لە ئەمەریکا، سەرەتا وتوێتی وێنەکانی بۆڵتنی دەوێت.
باس لەوەشکراوە، ئەو کەسە ئەو کەسە ئێرانییەی بۆ پەیوەندییەکی دیکە گواستۆتەوە، کە دواتر پورسەفی داوای کوشتنی بۆڵتنی لێکردووە و پێشنیاری ٢٥٠ هەزار دۆلاری بۆ کردووە، کە دواتر دانوستانیان لەسەر کرا تا ٣٠٠ هەزار دۆلار رێکەوتوون لەسەری.
وەزارەتی داد دەڵێت، “پورسەفی ئاماژەی بەوەشکردووە، کارێکی زیادەی هەیە، کە یەک ملیۆن دۆلاری دەداتێ و بەڵگەنامەکانی دادگا دەڵێن؛ بەڵام کەسی دووەم سەرچاوەیەکی نهێنی بووە بۆ نوسینگەی دیاریکردنی ناسنامەی سەر بە دەزگای فیدراڵی ئەمەریکا.




