كۆمیانیای دانه‌گاز ئیماراتی رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئاڵنگاریه ئه‌منییه‌كانیش به‌رهه‌مهێنانی گاز به‌رده‌وامه و به‌راورد به ساڵانی رابردو ئاستی قازانجیان 82% زیادیكردوه.
كۆمیانیای دانه‌گاز ئیماراتی کە گەورەترین کۆمپانیای تایبه‌تمه‌نده له بواری به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندوە، له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2022دا كۆی گشتی داهاتی کۆمپانیاكه 284 ملیۆن دۆلار بوە، هەروەها قازانجی کۆمپانیای دانەگاز لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 111 ملیۆن دۆلار بوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردو داهاتیان 31% زیادیکردوە و تێچوی به‌رهه‌مهێنانیش به‌ڕێژه‌ی 16% دابه‌زیوه، كه زیادبونی قازانجی كۆمپانیاكه لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئه‌مساڵدا بەهۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نەوت و گازەو هاوكات بەردەوامی پابەندبون بەکەمکردنەوەی تێچون و کارکردنیان بوە لە هەرێمی کوردستان.
كۆمیانیای دانه‌گاز ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سەرەڕای ئەو ئاڵنگاریه ئەمنیانەی كه کۆمپانیاکە ڕوبەڕوی بوه‌تەوە، به‌ڵام بەردەوام بوه لە كاركردنی لە هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ پچڕانێک و كۆی به‌رهه‌مهێنانی گاز له هه‌رێمی كوردستاندا له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌ڕیژه‌ی 1% زیادیكردوه، هه‌روه‌ها پێشکەوتنی باشیشی له فراوانکردن و گەشەپێدانی ئاسانکاریی پڕۆسەی به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه به‌ده‌سهێناوه، هه‌رچه‌نده له مانگی (حوزه‌یران/6) كاركردن له كێڵگه‌كه به‌هۆی نیگه‌رانیه ئه‌منییه‌كانه‌وه راگیرا، بەڵام کۆمپانیاکە بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە و دەستپێکردنەوەی کاره‌كان.
دکتۆر پاتریک ئەلمان وارد، بەڕێوەبەری جێبه‌جێكاری کۆمپانیای داناگاز رایگه‌یاند، “دانه‌گاز له‌ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئەنجامی بەهێزی بەدەستهێناوە، ەرەڕای خراپتربوونی ناسەقامگیریی و گەشەسەندنی بەرەنگارییە ئابوورییە جیهانییەکان و بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچون”.