دوای ئەوەی دوێنێ جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێ-ی هەولێر شکا، ئەمڕۆ بۆرییەکە چاککرایەوە و ئاو بۆ گەڕەکەکانی هەولێر بەردەدرێتەوە.
دوای 24 کاتژمێر کارکردنی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆی هەولێر ئەمڕۆ توانرا بۆری ئاوی ئیفراز سێ چاکبکرێتەوە و تا سبەی رۆژی دوو شەممە ئاو دەگاتە هەموو گەڕەکەکان”.
ھەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی ھەیه، ئیفراز یەك ساڵی 1967 دروستکراوە و تا ئێستا بێ كێشه‌ترینه و دواتر ئیفراز دوو ساڵی 1982 درووستكراوه، به‌هۆی كوالێتییه‌كه‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی كرابوونه سه‌ر بۆرییه‌كه هێشتا له كاردایه، به‌ڵام پڕۆژه‌ی بۆری ئیفراز سێ له ساڵی 2007 کەوتووه‌ته كار و تا ئێستا زیاتر لە 20 جار شكاوه و وه‌ك شاره‌زایان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، خراپی جۆری بۆرییەکە هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانییه‌تی.
پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر، لە ساڵی 2004وە لە زێی گەورە بۆ ناوشاری هەولێر لەلایەن ئەمەریکاوە دەستیپێکرد و دوای تەواوبوونی لە ساڵی 2007 ئاوی %40ی گەڕەکەکانی هەولێر بەو بۆریە دابین دەکرێت. جۆری بۆریەکە (GRP)یە واتە فایبەرگلاس، بە گوتەی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئەوان ئەو جۆرە لە پڕۆژەکان بەکارناهێنن، بەڵام ئەوکات چونکە ئەمەریکییەکان لەسەر ئەرکی خۆیان پڕۆژەکەیان جێبەجێ کردووە، هەر خۆشیان ئەو جۆرە بۆریەیان هەڵبژاردووە.