شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
بڕیارە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14-8-2022 شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری دێته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆگۆ راگه‌یاندوه.
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح دوێنێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان سوننه‌كان كۆبوه‌وه و ئه‌مڕۆش له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆببێته‌وه.
عامری و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له پشكی سوننه‌كان دوێنێ تاوتوێ دۆخی عێراقیان كرد، كه له ئێستا ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش داوای پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی 10 مانگه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام نه‌توانراوه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی له په‌رله‌مان كشانده‌وه موقته‌دا سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی به‌رزكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌مانگی به مه‌رج به داواكه‌ی سه‌در ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.