عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق ره‌تیكرده‌وه، به‌هۆی په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه‌ی 2023ه‌وه كێشه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست ببێت و راشیگه‌یاند، “له‌ئه‌گه‌ری نه‌بونی یاسای بودجه‌دا، حكومه‌ت ده‌توانێت به‌بڕی 100-120 ملیار دینار خه‌رجبكات”.
عه‌لی عه‌لاوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه دابه‌شكردنی موچه راگیراوه یاخود، قه‌یرانی سیاسیی كه ئێستا وڵاتی پێدا تێده‌په‌ڕێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه به فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت.
وتیشی، “كاروباری ده‌وڵه‌ت به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌وه راناوه‌ستێت، چونكه بودجه‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه بودجه‌ی 2021یه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت خه‌رجییه‌كان به به‌بڕی 100-120 ترلیۆن دینار دابین بكرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له ئه‌گه‌ری هاتنه ناوه‌وه‌ی ساڵی 2023 به‌بێ بودجه یان یاسایه‌كی هاوشێوه‌ی یاسای پاڵپشتی به‌په‌له بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان، حكومه‌ت ناچار ده‌بێت به‌پێی بودجه‌ی 2021، خه‌رجیه‌كان دابینبكات”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “له غیابی بودجه‌دا حكومه‌ت ناتوانێت به‌ره‌و پرۆژه و وه‌به‌رهێنانی نوێ بڕوات، چونكه به‌هۆی بڕگه‌كانی خه‌رجكردنی بودجه‌ی ساڵی رابردوه‌وه سنوردار ده‌كرێت”.
پێشتر نه‌عیم عه‌بودی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبو، “به‌هۆی نه‌بونی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و 2023ه‌وه، خه‌رجیه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ موچه و بودجه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان راده‌گیرێت، “یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ته‌نها بۆ نه‌بونی بودجه له‌یه‌ك ساڵ ده‌رچه‌ی یاسایی دیاریكردوه”.