وەزیرەکەی سەدر رایگەیاند، داوا لە سه‌رجه‌م هاوڵاتییان دەکەن خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه و ملیۆنی لە گۆڕەپانی تەحریر لە به‌غدای پایتەخت ئەنجام بدەن. دەشڵێت، هیچ شوێنێك بۆ گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵه‌كان نییه، عێراق له‌گه‌ڵ چاسازییه، چاكسازیش له‌گه‌ڵ عێراقه.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در رێبەری ره‌وتی سه‌در، له تویتێكدا نوسیوویه‌تی، داوا لە هاوڵاتییانی عێراق دەکات، له هه‌موو پارێزگا و ناوچه‌كان و گوند و گه‌ڕه‌ك و ته‌نانه‌ت له هه‌موو كۆڵان و ماڵه‌كانیانه‌وه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدای پایته‌خت بڕۆن، لە ڕێگای خۆپێشاندانێكی یه‌كگرتووی ئاشتیانه‌ی ملیۆنیه‌وه پشتگیری له براكانتان بكه‌ن بۆ چاكسازیكردن له عێراق.
وەزیرەکەی سەدر دەشڵێت، به رێپێوانێكی مه‌زنانه‌ی ملیۆنی، ئاڵای عێراق و ئاڵای چاكسازی و ئاڵای رزگاری هه‌ڵبگرن و ده‌نگتان به‌رزبكه‌نه‌وه، ته‌خته‌كانیان ده‌له‌رزێنن، پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵی خۆتان به سه‌لامه‌تی و ئاسایش.
ساڵح محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانە، دەیانەوێت په‌یامێكی ملیۆنی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌موو جیهان بنێرین كه عێراق له‌گه‌ڵ چاكسازییه، چاكسازیش له‌گه‌ڵ عێراقه، هیچ شوێنێك بۆ گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵه‌كان نییه.
لە 30-07-2022ەوە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی سەوز لە بەغدا مانگرتنیان راگەیاندووە و داوای هەڵوەشاندنی پەرلەمان و هەموارکردنی دەستوور و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی دیکەی پێشوەخت دەکەن. لە بەرانبەردا لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە، کە زۆربەی لایەنە سیاسییە گەورەکانی شیعەی تێدایە جگە لە رەوتی سەدر، لە رۆژی هەینییەوە دژی مانگرتنی رەوتی سەدر مانگرتنیان لە بەغدا راگەیاند.