وەفدێکی بۆردی ژنانی زەحمەتكێشان سەردانی ژنانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد

رۆژی شەممە 13 – 8 – 2022 وەفدێکی بۆردی ژنانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی ژنانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد، لە میانەی سەردانەکەیاندا باس لە ڕەوشی ئەمڕۆی هەرێم و بارودۆخی ژنان بەگشتی کرا.
هەر لەوسەردانەیاندا هاوڕێ “شەیدا مەعروف” سەرپەرشتیاری بۆردی ژنانی زەحمەتكێشان باسی لە و پێشهات و گرفتانە کرد کە ڕوبەڕوی ژنان و کۆمەڵگا بونەتەوەو وەك پرسێکی گرنگ هەڵسەنگاندنی بۆکرا.
هەر لە دیدارەكەدا خاتوو “سازە عبدللە” لە بزوتنەوەی گۆڕان جەختی کردوە لەسەر هەماهەنگی و یەکڕێزی ژنان لە نیو پارت و ڕێکخراوەکاندا و پرسەکان بەهەند وەرگیران تا لە داهاتوودا کاری جدی بەیەکسانی لەسەر بکرێت.

پەیوەندیدار