16 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نوسراوێك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن‌و ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى كامێراى چاودێریی له‌نێوان قه‌زاو ناحیه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، ده‌شڵێن:”ئه‌مه یه‌كێكى تره له‌و باج‌و زه‌ڕیبانه‌ى ده‌خرێته‌سه‌ر شانى هاوڵاتیانى سنوره‌كه”.
له‌نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیان كردووه 16 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌كه نوسیویانه، “سه‌باره‌ت به‌دانانى كامێراى چاودێریی له‌نێوان قه‌زاو ناحیه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى یه‌كێكى تره له‌و باج‌و زه‌ڕیبانه‌ى ده‌خرێته‌سه‌ر شانى هاوڵاتیانى سنوره‌كه”.
هه‌روه‌ك هۆشداریی ئه‌وه‌شیانداوه، “ناڕه‌زایی هاوڵاتیانى لێكه‌وتۆته‌وه‌و جگه‌له‌وه‌ى ڕێگه‌وبانه‌كان به‌هۆى خراپى‌و تێكچونیانه‌وه، ڕۆژانه ڕوداوى هاتوچۆ زیادیانكردووه، له‌هه‌مانكاتدا دانانى كامێراى چاودێریی له‌گه‌ڵ ڕێگه‌وبانه‌كانى نێوان شاره‌كان ناگونجێت، بۆیه داواكارین له‌به‌ڕێزتان كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئاسایی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامبدرێت”.
داواى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌شیان كردووه له‌باره‌ى، “ڕه‌تكردنه‌وه‌ى دانانى كامێراى چاودێریی به‌ته‌نها له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى، چونكه جگه له‌وه‌ى كارێكى نایاساییه، له‌هه‌مانكاتیشدا كارێكى نه‌گونجاوه‌و به‌قوربانیكردنى شاره‌كه‌یه”.
هه‌روه‌ك جه‌ختیانكردۆته‌وه، “به‌پێى یاسا نابێت كامێراى چاودێریی بدرێت به‌كه‌رتى تایبه‌ت‌و داواكارین له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، بڕیارێكى گونجاو بدرێت به‌ڕاگرتنى كاره‌كانى كۆمپانیاى جێبه‌جێكار”.
له‌كۆتایی داواكاریشدا ده‌ڵێن، “كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن بكرێت‌و داوا له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بكرێت گرێبه‌ستى كۆمپانیاى جێبه‌جێكار هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه”.
س:شارپرێس